خاڵی منداڵە ١٧ ساڵەکەی سلێمانی: کوڕەکەمان لە لایەن ٥ پۆلیسەوە خنکێندراوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خاڵی سەهەند ئەحمەدی تەمەن ١٧ ساڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کوڕکەمان لێیدراوە لە لایەن پێنج پۆلیسەوە بە قۆناغە دەمانچەو پاشان خنکێندراوە"

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خاڵی ئەو منداڵە ١٧ ساڵەی ئێوارەی دوێنێ لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر کرا ولە بارودۆخێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا ڕایگەیاند: " بە پێی گوتەکانی پۆلیس ئەم کوڕەمان ڕایکردووە لەدەستیان پاشان بە پێنج پۆلیس دوای کەوتون و دوای گرتنی بە قۆناغە دەمانچە لێیان داوەو تەعزیبدراوە،ولەناو مەرکەزی پۆلیس منداڵەکەیان خنکاندووە"

هەروەها سەبارەت بە کامێرای چاودێری لە ناو مەرکەزەکە بە پێی گوتەی خاڵی مێرمنداڵەکە "بەڕێوبەری مەرکەزەکە گتوێتی کامێراکانی چاودێری ئیشناکەن ".

 وتیشی" داوامان لێدەکرێت چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی بین بەڵام لە دوێنێوە دەنوسرێت و دەسڕدرێتەوە"

خاڵی سەهەند باسی لەوەشکرد کە شایەتحاڵیان هەیە لە منداڵەکەی دراوەو بە پیی خۆی چۆتە ناو مەرکەزەکەوەو لەوێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگەی ئەشکەنجە بە تەرمی کوڕەکەوە دیاربووە کە چەندین سوێنی جەستەی بە قۆناغە دەمانچە شین بووەتەوە.

سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو پێنج پۆلیسەی منداڵەکەیان دەستگیرکردووە ڕایگەیاند "هیچ کامیان دەستگیر نەکراون "

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار