وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی : بسەلمێنرێت هەرکەسێک لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی سەهەند کەمتەرخەمی کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پۆلیسانەی لەلایەن بنەماڵەی سەهەندەوە سكاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەی لیکۆڵینەوەی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون و وتەیان لێوەردەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەدوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بسەلمێنرێت هەرکەسێک لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی سەهەند کەمتەرخەمی کردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وتیشی ئەو پۆلیسانەی لەلایەن بنەماڵەی سەهەندەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەی پۆلیسەوە دەست بەسەرکراون و وتەیان لێوەردەگیرێت.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی سەهەندی ئاشکرا کرد و وتی، لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا کەسێک سکاڵای تۆمارکردووە کە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە، دوایی دەرکەوتووە سەهەند و هاوڕێکەی بوون لەسەر ئەو سکاڵایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
هەروەها، لە بارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی سەرهەندەوە، سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەکرد، ئەوانیش وەک پۆلیس پرسیاریان هەیە ئایا سەهەند بەهۆکاری لێدان گیانیلەدەستداوە یان هۆکاری دیکە هەیە، هەربۆیە تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە تا توێکاری بۆکرێت و هۆکاری مردنەکەی دەستنیشان بکرێت.
ئەمەشلەکاتێکدایە ئەمرۆ، کەسوکار و بنەماڵەی سەرهەند رایانگەیاند، کوڕەکەیان لەدوای ئەوەی گیراوە بە پێنج پۆلیس لێیانداوە و تەعزیبیان داوە و دواتریش لە ژوری زیندان خنکاندویانە.
