ئەمڕۆ ئێران حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی لە سێ ناوچەی هەرێم كردە ئامانج
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی لە هەرێمی كوردستان كردە ئامانج و تائێستا مردنی دوو کەس و هەشت بریندار ڕاگەیەندراوە.
بەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە وزڕگوێزی سنوری برادۆست
سەرەتا كاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ، قەڵای دیموكرات، كە بارەگای سەرەكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە لە كۆیە كرایە ئامانج و هاوڵاتییەک بە ناوی رێبوار محەممەد ئەمینی تەمەن 45 ساڵ شەهیدبوو.
پاشان بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زەرگوێز بۆردوومانکرا و ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبە دەڵێ: "چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بەر بارەگاکانمان کەوتوون."
دواتر دوای بۆردوومانکردنی هەریەک لە کۆیە و زڕگوێز، سنووری برادۆستیش تۆپباران کرا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە کۆیە و زڕگوێز گرتەئەستۆ ورایگەیاند؛ بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی لە کۆیە بە موشەک و بارەگای کۆمەڵەی لە زڕگوێز بە فڕۆکەی خۆکوژ کردوەتەوە ئامانج
سەبارەت بە زیانە گیانییەکان ناوەندنی هاوکاریی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ دو کەس بەهۆی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە شەهید بون.
گوتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕایگەیاند کە ئەمریکا "بە تووندی سەرکۆنەی" هێرشەکانی سەر کۆیە و زڕگوێز دەکات.
