یونامی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یونامی لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هێرشەکانی بەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز دەڵێت: سەرکۆنەی دەکەین و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.

هەروەها ڕاشیگەیاند " عێراق نابێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت رێز لە یەکپارچەییشی بگیرێت"

یونامی باس لەوەش دەکات " گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە".

دەقی تویتەکەی یونامی:

"ئێمە ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە. عێراق نابێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت رێز لە یەکپارچەییشی بگیرێت. گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار