پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ڕاگیرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبەر پاراستنی سەر وگیانی خوێندکاران وئاسایش وئارامی زانکۆی سلێمانی ودروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگرتنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئەمڕۆدا جەختی کردەوە لە پشتیوانی داواکارییە ڕەواکانی خویندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە وپشتیوانی دارایی بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر وگیانی خوێندکاران وئاسایش وئارامی زانکۆی سلێمانی ودروست نەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە ڕۆژی ٣ شەممە ١٥-١١-٢٠٢٢ وڕۆژانی دواتر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار