نەپەگە: تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی پاراستنی گەل سەبارەت بە  تەقینەوەكەی دوێنێی تەقسیم لە ئەستەنبوڵی توركیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاند كە هیچ پەوەندییەكیان بەو ڕووداوەوە نییە و بە هیچ شێوەیەک  ڕاستەوخۆ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج ناگرن و هەرچالاكییەك كە هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نەپەگە:

" گەلی ئێمە و ڕایگشتی دەزانن، كە هیچ پەوەندییەكی ئێمە بەو ڕووداوەوە نییە و ئێمە ڕاستەوخۆ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج ناگرین و هەرچالاكییەك كە هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناكەین.

هەروەها، ئێمە بزوتنەوەیەكین كە تێكۆشانی ئازاد بە شێوەیەكی ڕەوا و مافدار بەڕێوەدەبەین، خاوەن فكرێكین لەگەڵ كۆمەڵگەی توركیادا بەشێوازێكی دیموكراتی و هاوبەشی ئازاد و یەكسان خەبات دەكەین ، لەناو توركیادا بە ئامانجگرتنی هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئێمەوە نا مومكینە و ئاشكرایە لەبەرامبەر تێكۆشینی ڕەوای ئێمەدا، ڕژێمی ئاكەپە و مەهەپە تەنگەتاوبووە، بەتایبەتی ئاشكرابوونی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و سوتاندنی سەربازانی خۆیان

دەوڵەتی تورك بۆئەوەی ئەو وێنەیەی دروستی كردووە بگۆڕێت، پلانێكی قێزەوینی ئەنجامدا و بە بەئامانجگردتنی كوبانێ نیازی پشت پلانەكەیان ئاشكرابوو، هەوڵەكانیان بۆ ناساندی ئەو كەسەی دەستگیركراوە وەك كورد یان سوریایی، ناتوانن ڕاستییەكان بشارنەوە و ئامانجەكەیان بەدینایەت”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە ئاماژە بە دەستپێكی پیلانێكی مەترسیدار دەكرێت و گرنكە هێزی دیموكراتی توركیا و ڕایگشتی لەبەرامبەر ئەو پلانە مەترسیدارە و بۆ ئاشكراكردنی ئەو سیناریۆیە تێكۆشین بكە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار