نوێترین لێدوانی مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵ
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی گشتی هەسەدە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندیەکيان بە تەقینهوەکەی ئیستەنبوڵەوە هەبێت و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبوڵ تویتێکی بڵاوکردەوە و وەڵامی تۆمەتەکانی دەوڵەتی تورکی دایەوە.
عەبدی دەڵێت: ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە نییە و ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەکەینەوە کە هێزەکانمان تۆمەتبار دەکەن.
فەرماندەی گشتیه ههسەدە ڕاشیگەیاندووە: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی تورکیا دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەوەش لە کاتیکدایە دەوڵەتی تورک تەڤگەری ئازادی کوردی لە باکور و ڕۆژئاوای وکردستان بە تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد، هەر ئەمڕۆس ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند: گەلی ئێمە و ڕایگشتی دەزانن، كە هیچ پەوەندییەكی ئێمە بەو ڕووداوەوە نییە و ئێمە ڕاستەوخۆ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج ناگرین و هەرچالاكییەك كە هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناكەین.
ناوەندی پاراستنی گەل ڕاسیگەیاند: ئێمە بزوتنەوەیەكین كە تێكۆشانی ئازاد بە شێوەیەكی ڕەوا و مافدار بەڕێوەدەبەین، خاوەن فكرێكین لەگەڵ كۆمەڵگەی توركیادا بەشێوازێكی دیموكراتی و هاوبەشی ئازاد و یەكسان خەبات دەكەین.
باسی لەوەشکردبوو: لەناو توركیادا بە ئامانجگرتنی هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئێمەوە نا مومكینە و ئاشكرایە لەبەرامبەر تێكۆشینی ڕەوای ئێمەدا، ڕژێمی ئاكەپە و مەهەپە تەنگەتاوبووە، بەتایبەتی ئاشكرابوونی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و سوتاندنی سەربازانی خۆیان.
