وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پشکەکانی پزیشك لە تێچووی نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستیی رێژەی پشکەکانی پزیشکی نەشتەرگەری بۆ 50% لە تێچووی نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە و میلاک بۆ نەخۆشخانەکان دادەنێ بەجۆرێک هەر پزیشکێکی نەشتەرگەری و سڕکەر تەنیا لە یەک نەخۆشخانە یاخود نێوەندی پزیشکی دەتوانێت کاربکات،

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نابێت هیچ بڕە پارەیەک لە دەرەوەی ژمێریاری نەخۆشخانە لە نەخۆش وەربگیرێت

هەروەها نرخ، رێژە و شایستە داراییەکان لە نەخۆشخانە و نێوەندەکانی کەرتی تایبەت سەبارەت بە تێچووی پاکێجی نەشتەرگەریی گشتی دیاریکرد کە بەمشێوەیە دەبێت :

 ١- شایستەی پزیشکی نەشتەرگەری زیاتر نەبێت لە 50%ـی تێچووی گشتی نەشتەرگەرییەکە.

 ٢- شایستەی پزیشکی سڕکار لەکاتی سڕکردنی گشتی نابێت کەمتر بێت لە 10% و بۆ سڕکردنی هەرێمی کەمتر نەبێت لە 5%ـی تێچووی گشتیی نەشتەرگەرییەکە.

 ٣- رێژەی ماوە لە تێچووی گشتی لە بەرژەوەندی نەخۆش خەرجدەکرێت، بەجۆرێک بۆ تێچووەکانی نەخۆشخانە، مانەوە، خواردن، دەرمان و پێداویستییەکانی خزمەتگوزاری هۆڵی نەشتەرگەری و بیهۆشکاری بەکاردێت، هەروەها نابێت هیج خەرجییەکی دیکە لە نەخۆش وەربگیرێت.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە، خۆیان لیستی نرخ و شایستەکان دیاریدەکەن، بەگوێرەی پێویستی و کات نرخەکان نوێ دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار