بەهۆی خۆپیشاندانەوە سبەینێ نەوت لە پێنجوێن دابەشناکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی دژی گرانی نرخی نەوت لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێکرد و هاوڵاتیان دەڵێن، ئامادە نین بەو نرخە نەوتی سپی لەرێگای فۆڕمی خۆراکەوە وەربگرن، قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند"سبەینێ نەوت دابەش ناکرێت"..

ئەمرۆ سێشەممە، قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە ئاگادارکراینەوە کە سبەینێ چوار شەممە رێکەوتی ١٦ی ١١ی ٢٠٢٢ بەهۆی بوونی خۆپیشاندانەوە لە پێنجوێن ناتوانن نەوت بنێرن.

دانیشتوانی پێنجوێنیش ڕایدەگەیەنن، ئەگەر حکومەت نرخی نەوتەکەیان لە ١٠٣هەزار کەمتر نەکاتەوە نایانەوێت و وەری ناگرن چونکە دانیشتوانەکەی هەژارن و داهاتیان تەنها لەسەر کشتوکاڵە و ئەمساڵ بە تەواوی کشتوکاڵەکەیان لە زیاندا بووە.

ئەمەشلە کاتێکدایە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لە قەزای پێنجوێنەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن و بۆ هەر بەرمیلێک نەوتیش ١٠٣ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار