تورکیا بە بیانوی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە 100 هاوڵاتیی کورد دەستگیر دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەپارێزگاى جۆلەمێرگ-ی باکورى کوردستان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە 48 ئۆپەراسیۆنى سەربازیى لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە و زیاتر لە 60 هاوڵاتییش ئەشکەنجەدراون و دەستگیرکراون.

ئاژانسى هەواڵى مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە؛ لەکاتێکدا تورکیا بانگەشەی ئارامیی پارێزگاى جۆلەمێرگ بانگەشەى دەکات لەسەرەتا ئەمساڵەوە لەو سنورە 48 ئۆپەراسیۆنى سەربازیی ئەنجام داوە و جگە لەو ئۆپەراسیۆنەش هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوتە سەر 68 گوندی ئەو پارێزگایە.

بەپێى ئامارەکان، لە سنورى پارێزگاى جۆلەمێرگ کە هاوسنورە لەگەڵ هەرێمى کوردستان، لە ئەنجامى ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لانیکەم 100 دانیشتوی گوندەکانی ئەو ناوچانەی دەستگیر کردون و 61 کەسیش هەر لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە دراون.

هاوکات هەر لەلایەن هێزە ئەمینییەکانی تورکیاوە رێگریی لە تۆمارکردنى سکاڵاى هاوڵاتییان کراوە و ژمارەیەکیش نوێنەرى رێکخراوەکانى مافەکانى مرۆڤ دەستگیر کراون.

ساڵانە بە بیانوی ئۆپەراسیۆن لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەیان دانیشتوی گوندەکانی باکوری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی تورکیا دەستگیر و ئەشەکەنجە دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار