سودانی: ئیرادەی چارەسەری كێشەكان لە گەڵ هەرێم هەیە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت: ئیرادە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە گەڵ هەرێمی كوردستان هەیە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: نیاز و ئیرادە و رژد بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق هەیە.
وتیشی: بەبەڵگە گەیشتوین بەرێكەوتنێكی سیاسی و گفتوگۆ و دیداریەكانیش هەبووە و نەخشە رێگایەكمان داناوە كەلەناو بەرنامەی ویزاری دایە و ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەرداوە، سەبارەت بەهەموو پرسەكان، دەروازە سنووریەكان و دەزگا ئەمنییەكان و پێشمەرگە و لیواكان و باج و مافەكانی پێشوو و یاسایی بودجە لەگەڵ یاسایی نەوت و غاز.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی فیدراڵ شاندێكی ئامادەی هەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و بەرێز وەزیری نەوت بەردوامە لەسەر گفتوگۆكانی لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو رەوشنووسە كەرێكەوتن لەسەر دەكرێت بۆ پرۆژە یاسایی نەوت وغاز.
رونیشیكردەوە: لەچوار چێوەی بەرنامەی وەزاریدا ماوەی شەش مانگ بۆ پەسەندكردنی یاسایی نەوت وغازمان داناوە. و حكومەتیش بەردەوامە لەسەر جێبەجێكردنی ئەم رێكەوتنە كەدەبێتە هۆی چارەسەری ئەم كێشانە
