ساڵح موسلیم: تەقەینەوەکەی ئیستانبوڵ بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجام دراوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ساڵح موسلیم، تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ بە پیلانگێڕی ناودەبات و دەڵێت، ئەو کەسەی تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە پەیوەندیی بە گروپەکانی ناو سوپای ئازادی سوریاوە هەیە.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)لە لێدوانێکیدا بۆ فورات نیوز، رایگەیاند؛ تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ، پیلانگێڕییەکە کە لە لایەن دەزگای شەڕی تایبەت لە تورکیا داڕێژراوە و هێرشێکی تیرۆرستییە و شەرمەزاری دەکەین.
راشیگەیاند، بە تایبەت بەستنەوەی شاری کۆبانێ بەو تەقینەوەیەوە، لە چوارچێوەی هەمان پیلانگێڕی دایە و تورکیا دەیەوێت لە باشترین دەرفەتدا هێرش بکاتە سەر مەنبج و کۆبانێ.
هاوسەرۆکی پەیەدە سەبارەت بە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکەش وتویەتی: ئەو کەسە پەیوەندی بە گروپەکانی سەر بە سوپای ئازادی سوریاوە هەیە و وێنەی ئەو لەگەڵ گروپی سوڵتان موراد هەیە، وتیشی: ئەو کەسە کوردنییە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنەکانی رۆژئاواوە نییە.
