بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە بێخاڵ ١٩ کەس بریندار بوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاسێک کە گەشتیاری خەڵكی نێوەڕاست و خوارووی عێراقی تێدا بوو، لە نزیک سەیرانگەی بێخاڵ خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلدا کێشا و دواتریش خۆی بە دووکانێکدا کێشا،و 19 كه‌س برینداربوونه كه برینی دووانیان سه‌خته
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ، پاسێكی گه‌شتیاران كه 45 گه‌شتیاری پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراقی هه‌ڵگرتبوو، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه و خۆی به دوكانێك و دوو ئۆتۆمبێل كێشاوه‌و لەو رووداوه 19 كه‌س برینداربوونه كه برینی دووانیان سه‌خته، كه شوفێری پاسه‌كه و سه‌رنشینی ته‌نیشتی شوفێره‌كه‌یه.
هەروەها سه‌رجه‌م برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی رواندز چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆكراوه كه برینه‌كانیان سوك بووه و حه‌وت برینداری دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی كراون له سۆران.
جێگەی باسە بەگوێرەی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان روویانداوە و لە ئەنجامدا 662 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 121 کەسیش بریندار بوون.
