کۆی زانیارییەکان لەسەر ڕوداوی تەقینەوەی خانووەکەی سلێمانی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی لە ئەنجامی لێچون لە سیستەمی غازو تەقینەوەی ماڵێکی سێ نهۆمی داڕما و تەقییەوە کە ٢٧ کەسی تێدا بوو و بەهۆیەوە١٥ کەس گیانیان لەدەستداو ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوونو زیان بە چەند ماڵێکی پەنای خانووەکە گەیشت.

 دوای 17 کاژێر لە گەڕان بۆ ئەو کەسانەی سۆراخیان نەبوو، توانرا چوار کەس بە زیندوویی و حەوت کەسیش بە مردوویی لەژێر داروبەردا دەربهێندرێن.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرپەرشتی گەڕانی بەدوای کەسە بێ سۆراخەکانی نێو داروبەردی خانووە رووخاوەکەدا لە ئەستۆ بوو. لە لێکۆڵێنەوەکەیاندا ئەوەیان بۆ روونبووەتەوە کە هۆکاری تەقینەوەکە لێچوون بووە لە سیستمی غازی ماڵەکە.

ئەو خانووەی کە تەقینەوەکە تێیدا روویدا، خانووی حاجی مەزهەرە کە خۆی و کوڕ و کچ و نەوەکانی تێیدا بوون. خانووەکە شەش ساڵە دروستکراوە و چوار ساڵە سیستمی غازیان بۆ داناوە کە بەرگریی شارستانی دەڵێت، هیچ مەرجێکی سەلامەتی نەبووە.

١٥ کەس لە تەقینەوەکە گیانیان لەدەستدا:

ئەوانیش

 ١- چیمەن قادر عەزیز

٢-بەهار قادر عەزیز

٣-چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان

٤-ڕۆژان ئەنوەر سەلیم

٥-محەمەد عەبدوڵا جەمیل

٦-ژیلیا عەبدوڵا جەمیل

٧-دانیا بەختیار قادر

٨-دارکۆ بەختیار قادر

٩-زەند بەختیار قادر

١٠-میر بەهادین مەزهەر

١١- لیا بەهمەن مەزهەر

١٢- باکۆ دانا عەلی

١٣-یانۆ دانا عەلی

١٤-ئارش فاتح محێدین

١٥-حوسێن گوڵکار

بڕیارە بەیانی شەممە لە یەک گۆڕستان سەرجەم قوربانییەکانی ئەو خێزانە لە تەنیشت یەکەوە بەخاک بسپێردرێن لەسەر داواکاری حاجی شێخ مەزهەر سیرێ کە خاوەنی ماڵەکەیە،هەروەها سبەینێ لە شوێنی ڕوداوەکە پرسە بۆ قوربانیان دادەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار