لە شاری هەولێر پرسە بۆ قوربانیانی سلێمانی ئەنجامدەدرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای کۆتاییهاتنی پرسەی قوربانیانی رووداوەکەی سلێمانی لە شاری سلێمانی لە هەولێریش پرسە دادەندرێت و شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی پرسە دیاردەکرێت.
ئەمرۆ شەممە 19ـی 11ـی 2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە هەولێر پرسە بۆ قوربانیانی رووداوەکەی سلێمانی دادەندرێت و گوتی: "دوای ئەوەی پرسە لە سلێمانی تەواو بوو بە بەشداری ئەندامانی خاوادەی قوربانیان پرسە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
وتیشی: وەک پارێزگا و خەڵکی هەولێر، هاوخەمی شاری سلێمانی خۆشەویستین، دروود بۆ رۆحی قوربانییەکان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سەبارەت بە شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی پرسە، ئومێد خۆشناو ئەوەی خستەڕوو لە رۆژانی داهاتوودا شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی پرسەکە دیار دەکەن.
ئاشکراشیکرد، "بەرنامەمان هەبوو پرسە بۆ ئەو کارەساتە دابندرێت، بەڵام دوای گفتوگۆمان لەگەڵ خێزانەکەیدا، بۆمان دەرکەوت ئێستا لە دۆخێکی شۆک و ناهەمواردان، رێککەوتین پاش ئەوەی لە سلێمانی پرسەکانیان کۆتایی پێدێت، ئەوکات لە هەولێریش پرسەی ماتەمینی دادەنێین و ئەندامانی ئەو خانەوادەش لەگەڵمان بەشدار دەبن. هاوکات بە هاوڵاتیانی رادەگەیەنین لە کوێ و چی کاتێک پرسە لە هەولێر دادەنرێت."
پارێزگای هەولێر، هیواشی خواست ئەم کارەساتە دوایین ناخۆشی بێت بۆ سلێمانی و هەرێمی کوردستان مرۆڤایەتی.
