سەرۆکی هەرێمی کوردستان: "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت."
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی بەسەرکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی تەقینەوەکەی سلێمانی بریندار بوون رایگەیاند، هەوڵدەدرێت بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن. لە وەڵامی پرسیارێکیشدا گوتی، بێگومان "سەردانی یەکێتی و هەموو لایەنەکانی دیکەیش دەکەین." لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە گوتی، "دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا هەڵبژاردن بکرێت."
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای بەشداریکردنی لە پرسەی ئەو 15 هاونیشتمانییەی لە ڕوداوەکەی سلێمانی گیانیان لەدەستدا له‌چووە ئەو نه‌خۆشخانه‌یه‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی تێدا چاره‌سه‌رده‌كرێن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا ورایگه‌یاند، هه‌موومان خه‌مبارین و ئه‌مڕۆ له هه‌موو ماڵێك پرسه هه‌یه، به ئه‌ركی خۆمان زانی سه‌ردانی برینداران بكه‌ین و بێگومان هه‌رچی پێویست بێت ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئەوەی کە پێویست بێت بۆ ئەو رووداوە دەیکەن هەروەها حکومەتیش بێگومان بە کاری خۆی هەڵدەستێت." گوتیشی، "هاتنمان بۆ سەرەخۆشی بوو لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانەی گیانیان لەدەستدا."
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و رایگه‌یاند، "ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه بێت".
وتیشی، "من وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان [پێشتریش] بەپێی ئەرکی خۆم نامەم ناردووە بۆ پەرلەمان. من هیوادارم حیزبەکان لەسەر ئەم بابەتە رێککەون. ئێستا ماوەی پەرلەمان درێژکراوەتە بۆ ساڵێک. بە دڵنیاییەوە دەبێت لەمساڵەدا هەڵبژاردن بکرێت."
هەروەها باسی لەوەشکرد، " سەردانی هەموو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەكات بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشەوە بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەربكرێن".
