دهۆکیش هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی روداوەکەی سلێمانی دەڕبری

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەپارکی نەورۆز لەناوەندی دهۆک مەراسیمێکی تایبەت بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی روداوەکەی شاری سلێمانی بەڕێوەچووە.

لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری دهۆک و نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزیدی ، کریستیانی پیاوانی ئایینی موسڵمان بەشداربوون، لەرێورەسمەکەدا پارێزگاری دهۆک ووتەیەکی پێشکەشکردو ووتی"بەناوی خەڵکی پارێزگای دهۆک لەدڵەوە زۆر خەمبارین بۆ روداوەکەی سلێمانی، کارەساتێکی گەورە بوو، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین هەروەها خوا لە مردووان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت"

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەرێگا دەزگا ڕاگەیاندنەکان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک، ووتی"وەکو ئیدارەی پارێزگا وخەڵکی پارێزگای دهۆک ئامادەیین بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک خەمی ئەوان خەمی ئێمەش و هیچ جیاوازی لەنێوان سلێمانی ودهۆک و هەولێر نیە ئێمە پێکەوە جوانین"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار