لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا کە سێیان خەڵکی شاری دیواندەرەن لە پارێزگای سنە.

رێکخراوی هەنگاولە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، تاوەکو کاژێر 5:30ی ئێوارە، پێنج خۆپیشاندەر بە گولـلەی هێزەکانی حکومەتی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە سێیان خەڵکی شاری دیواندەرەن لە پارێزگای سنە و ناویان جەمشید فەتحی، حەبیبوڵڵا فەتحی و فوئاد سواری-یە. 

باسیلەوەشکرد ئەمڕۆ شەممە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپێشاندان و مانگرتن بەردەوامبوو و لە هەندێ شاریش هێزەکانی حکومەتی ئێران بە تەقە و غاز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.

خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێی ناوەتە 64ـەمین رۆژەوە و لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە تائێستا، 29 خۆپیشاندەر لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.   

شایەنی باسە ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ئێران لە بەرزبونەوەدایە وئەمڕۆ لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران هێزە ئەمنییەکان قەناسبەدەستیان ناردۆتە سەر بینا بەرزەکان وتەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار