کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ شەممە ،گروپی گێرانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لەهەولێر دووەم کۆبوونەوەی خۆیان تایبەت بە چالاکیەکانی پاشکەوتی مووچە یان ئەنجامدا.

بەدەل بەرواری، نوێنەری پارێزگای دهۆک لە گروپی گێرانەوەی مووچەی فەرمانبەران بە هاوڵاتی ی وت"ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەشاری هەولێر لەگەڵ هەڤاڵانی هەولێر و سلێمانی باسمان لە ئامادەکاری کرد بۆ بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی هەرێمی تایبەت بە پاشەکەوت، داوا لە نوێنەرانی حکومەتی عێراق و هەرێم و ئەندامانی پەرلەمانی و کۆمەڵێک کەسایەتی دەکەین ئامادەبن لە کۆنفرانسەکە"

بەدەل بەرواری ووتیشی"کاتی کۆنفرانسەکە هێشتا دیارنیەبەڵام بەمنزیکانە ئەنجامدەدرێت، ئامانج لە کۆنفرانسەکە دۆزینەوەی کۆمەڵێک رێگە چارەسەری یاسایی یە بۆ گێرانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران، هەموو چالاکیەکانمان بەرێگای ئاشتی دەبن"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار