ئاماری قوربانیانی  هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرڕۆژئاوای کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی  توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز شەهید بوون و ١٤ سەربازی حکومەتی سووریاش گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هاوارنیوز نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ناوچه‌كانی دێرک، زرگان، گرێسپی، کۆبانێ و شەهبای كرده‌ ئامانج، ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز به‌ ناوی ” عیسام عەبدوڵا “شەهید بوون، هه‌روه‌ها شه‌ش هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ستێرک تیڤی-یش به‌ناوی “محه‌مه‌د جه‌راد” برینداربوون.

هاوكات له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سووریا له‌ ناوچه‌كانی زرگان، تلڕه‌فعه‌ت و گرێسپی، ١٤ سەربازی حکومەتی سووریا گیانیان لەدەستداوە و ١٢ سەربازیش برینداربوون.

شایەنی باسە لە ئاکامی بۆردومانەکانی سەر قەندیل و دەوروبەری جارێ هیچ زانیارییەک نییە

ڤیدیۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار