لە هێرشەكەی شەوی رابردوی سوپای توركیا بۆ سەر شاری دێركی رۆژئاوا ۹ كەس شەهید بوون و ۳ كەسیش برینداربون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ستێرك تیڤی بڵاویكردەوە: دەوڵەتی تورکیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان بۆرومانكردوەو لە ئەنجامدا ٩ کەس شەهیدبوون و ٣ کەسیش برینداربوون.

سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کۆبانی، شەهبا، زرگان و دێرک. لە لەگوندی تەقل بەقلی سەر بە دێرک ئۆتۆمبیلێک بۆردومانکرا.

لەو هێرشەدا ٢ کەس شەهید بوون. دوای هێرشەکە دانیشتوانی ناوچەکە ویستیان بچنە شوێنی بۆردومانەکە و فریای بریندارەکان بکەون، بەڵام فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە جەماوەری بە کۆمەڵی خەڵکەیان بۆردومانکر، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٧ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش برینداربوون.

یەکێک لە شەهیەکان عیسام عەبدوڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)یە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار