یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد داوای هاوکاری نێودەوڵەتی دەکات لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد داوای هاوکاری نێودەوڵەاتی دەکات لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا کە بەهۆیەوە ڕۆژنامەنوسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
یه‌كیتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌نوسێك شه‌هید بووه و ڕۆژنامه‌نوسێكیش برینداربووه، داوای له ناوه‌ند و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی ڕۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا یه‌كێتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌ی دێرك، “عیسام عه‌بدوڵا”، په‌یامنێری ئاژانسی هاوار نیوز شه‌هید بووه و له كۆبانێش “محه‌مه‌د جه‌راد”، په‌یامنێری ستێرك تیڤی برینداربووه.
ئاماژەی بەوەشداوە کە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵاتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار دەکەن بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان، و دا‌واشیان لە ڕێكخراو و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستی ڕۆژنامه‌نوسان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد:
بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕایگشتی
شه‌وی ڕابردوو دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد و به درێژایی ناوچه سنوورییه‌كانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چه‌ندین شوێنی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا پەیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز (ANHA) “عیسام عەبدوڵا”، لە ناوچه‌ی دێرک، كه ده‌ستبه‌جێ خۆی گه‌یانده شوێنی ڕووداوەکە، بریندار بوو، عیسام به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كان نه‌توانرا گیانی ڕزگار بكرێت و شه‌هید بوو.
لە کۆبانێش، پەیامنێری ستێرك تیڤی “محه‌مه‌د جەراد” كاتێك كه بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان بەرەو گردی مەشته‌نوور لە کۆبانێ دەچوو، فڕۆکەکان جارێکی دیکە ناوچەکەیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا محه‌مه‌د جەراد لە نزیک گردی مەشته‌نوور بریندار بوو. له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان، ژمارەیەک هاوڵاتیش شەهید و بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید عیسام عەبدەڵا و ئاژانسی هاوار نیوز و کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی بۆردومانه‌كانی دەوڵەتی تورک دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ محه‌مەد جەراد و سەرجەم بریندارەکان دەخوازین. لە هەمان کاتدا بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەکەین، کە خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) و ئەو ڕێكخراوانه‌ی بەرپرسیارن لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و هێرشەکانیان له دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەگشتی و ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ببینن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
بەهۆی دەستێوەردان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەترسی لەسەر خەڵکی مه‌ده‌نی و گیانی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاكارانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌یی و نێودەوڵەتیی كه له ناوچه‌كه کاردەکەنو دروست بووه. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە سەرجەم دامودەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکرێت کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم خەڵکی مەدەنی ناوچەکە جێبەجێ بکەن.
یه‌كێتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد
20/11/2022 قامیشلۆ
