هەپەگە زانیاری لەسەر بۆردومانەکانی ئەمڕۆو دوێنێی تورکیا بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند ، كه له بۆردومان و هێرشه ئاسمانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆ سه‌ر قه‌ندیل و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتوه.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سەبارەت بە هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، 32 جار هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به تایبه‌تی له ناوچه‌ی كانی تاڵكی گاره، ناوچه‌كای گردی شێخ ناسر، گردی ڕۆژ، گردی هیوا، گوندی بێ پاڵان، دۆڵی باڵه‌یان، گردی زارگه‌لی و گوندی سلێی قه‌ندیلیان بۆردومان كردووه.وتیشی له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،" سوپای داگیركه‌ری تورك له ناوچه‌كانی به‌رخودانی سیدا و چه‌مچۆ سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلای شه‌شش جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و دوو جاریش به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كردووه وناوچه‌كانی به‌رخودان 40 جار به هێلیكۆپته‌ر بۆردومان كراون و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر".
ڕاشیگه‌یاندووه،" دوێنێ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی به‌رخودانی سیدا، چوار داگیركه‌ر و له ناوچه‌ی به‌رخودانی چه‌مچۆش داگیركه‌رێكیان سزاداوه".
