خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا دێت پەرەدەسێنێت تەنها لە پێنج ڕۆژدا نزیكەی ٣٠ خۆپیشاندەر كوژراون.

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەونەتەوە، دوێنێ لە شارەكانی پیرانشار، سەردەشت، بۆكان، مهاباد، سنە، سەقز، مەریوان، دێوڵان، كامیاران، دیواندەڕە، پاوە، جوانڕۆ، كرماشان، ئیلام، ورمێ خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و بەپێی ئامارەكان لە خۆپیشاندانەكانی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی ٣٠ خۆپیشاندەر كوژراون.

سەرباری بە سەربازگەكردنی شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەكارهێنانی زەبر و زەنگی زۆر، خۆپیشاندانەكان لە شارە جیاجیاكانی ئەو بەشەی كوردستان بەردەوامن و شەوی ڕابردوو لانیكەم هەشت خۆپیشاندەر كوژران.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەپێی ئەو ناسنامانەی بڵاوكراونەتەوە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێدا هەشت خۆپیشاندەر لەشارەكانی سنە، جوانڕۆ، پیرانشار، مەریوان و دێوڵان گیانیان لەدەستداوە.

ە شاری پیرانشار هەریەك لە “كاروان قادر شوكری و تاهیر عەزیزی” و لە شاری جوانڕۆ “لوقمان كاكەیی، عیرفان كاكەیی و بهادین وەیسی” و لە سنە، “حسێن عەبد پەنا” و لە مەریوان “ستار ڕەحیمی” و لە دێوڵان “موحسن نیازی”، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكارەكانی دەسەڵاتی ئێران، گیانیان لەدەستدا

هەر دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بەسەر یەكێك لە خۆپیشاندەرانی شاری تاران سەپێنراوە، ئەمەش شەشەمین كەسە لەماوەی هەفتەی ڕابردوو ئەو سزایەیی بەسەردا بسەپێت.

جێگەی باسە بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە كاتێكدایە، كە هێزێكی زۆری سەربازی لە شارەكانی وەك مهاباد، بۆكان، مەریوان، پیرانشار كۆكراونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار