حکومەتی هەرێمی کوردستان: "بە تووندترین شێوە ھێرشی شەوی رابردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین."

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لەو وڵاتە دەکات، "ئەم شاڵاوە لە دژی هەرێمی کوردستان رابگرێت."

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانننامەکەدا بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات ودەڵێت، پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، "ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیی دراوسێیانەیە."

دەقی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

"بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین. پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان ڕابگرێت ، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت. حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار