وهزارهتى دهرهوهى ئێران یەکەم لێدوانی فەرمی لە دوای هێرشەکانی شەوی رابردوو بڵاوکردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەرگیز چاوەڕێی ئەوە ناکەن عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران. دەشڵێت، "پێشتر چەندینجار بە بەرپرسانی هەرێم و عێراق وتراوە بە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان کاربکەن، بەڵام تا ئێستا نەیان کردووە".
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسى ڕۆژنامهوانى ههفتانهى خۆیدا ڕایگهیاند: "ئێران هەوڵدەدات ئاسایشی خۆی دابینبکاتو هەڕەشەکان دووربخاتەوە، ناشبێت هەرێم ببێتە شوێنی هەناردەکردنی چەکو کەرەستەی سەربازیی بۆ ئێران".
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران چاوەڕێیە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گوێرەی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان هەنگاوبنێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئێران بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی و کۆیە و کەمپی جێژینکانی سنوری هەولێری بۆردوومانکرد و کەسێک گیانی لەدەستدا.
