فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق سەرکۆنەى هێرشەکانى ئێران و تورکیایان کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق سەرکۆنەى هێرشەکانى ئێران و تورکیایان کرد و داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد سیستمى بەرگریى ئاسمانى بداتە عێراق بۆ رێگرى لەو ھێرشانە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له سنووری هه‌ولێر، كۆیه و سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی جددی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه وه‌ربگرێت و كار بۆ راگرتنیان بكات. هه‌روه‌ها داوا له هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران ده‌كه‌ن كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ن و هێرشه مووشه‌كه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان دا‌واشیان کرد لەکۆبوونەوەى 22ى تشرینى دووەم کە میواندارى دەسەڵاتى جێبەجێکردن بکرێت بۆ ئەوەى هەڵوێستێکى جیدى و کرداریى هەبێت بۆ پاراستنى سەروەریى خاکى عێراق.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی بۆ ئاسمانی عێراق دابین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خاكی عێراق.
هەروەها پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى رۆژی سێشەممە 22ى تشرینى دووەمى بڵاوکردەوە و دەڵێت، تایبەتە بە تاوتوێکردنى "پێشێلکردنى سەروەریى خاکى عێراق"،ئەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى پرسی سەروەریى عێراق دواى ئەوە دێت رۆژی 20ى تشرینى دووەم، سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانی راگەیاند و هێرشی کردە سەر چەند شوێنێک لە باشوورى کوردستان و رۆژئاوای کوردستان. بەیانیى ئەمڕۆش 21ى تشرینى دووەم کۆمارى ئیسلامیى ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشى کردە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و بارەگای حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆیە و کامپی جێژنیکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک بەحرکە.
