١٠٧ ده‌رچووی دیكه له كۆلیژه پزیشكییه‌كان بە سیستەمی پارالێل وه‌رگیران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌رگرتنی 107 ده‌رچووی دیكه‌ی ئاماده‌یی له كۆلیژه پزیشكییه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایكرد (١٠٧) خوێندکار/ قوتابی دیکە لە کۆلێجەکانی (پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی) بەشێوەی پارالێل بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان وەرگیران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی بەشێک لە دەرچوانی ساڵانی ڕابردو داواکارییان پێشکەش بە وەزارەت کرد بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێجە پزیشکییەکان بەشێوەی پارالێل، بۆ ئەوەش داوای زیادکردنی کورسی پارالێڵیان کرد، بۆ ئەمەش داوکارییەکەیان لە کۆبونەوەی ژمارە (٧)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپاردەی لێژنەیەک کرا بۆ دیراسەکردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکان بەپێی توانای زانکۆکان ،لە ژێر ڕۆشنایی پێشنیازەکانی لێژنەکە، وەزارەتەکەمان بڕیاریدا بەوەرگرتنی (١٠٧) خوێندکار/ قوتابی دیکە لە کۆلێجەکانی (پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی) بەشێوەی پارالێل".
