یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران ڕەتیانکردەوە سرودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە یاری ئەمشەوی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر کە لە نێوان ئینگلتەراو هەڵبژاردەی ئێرانا بوویاریزانانی ئەو تیمە وەک پشتیوانییەک بۆ ناڕەزایەتییەکانی لە ئێران بەردەوامە ڕەتیانکردەوە سرودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە.
عەلیرەزا جەهانبەخش، کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران گوتی، هەڵبژاردەکە بە "کۆمەڵ" بڕیاردەدەن کە ئایا سروودەکە بڵێن یان نا.
یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران وەکو پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەرانی ئێران کە دوای مردنی ژینا ئەمینی، هەر 11 یاریزانەکەی ئێران لەو کاتەی سروودی نیشتمانی لە یاریگە پەخشکرا، بە دەموچاوی خەمناکەوە وەستان و سروودەکەیان نەگوتەوە
نەگوتنەوەی سروودی نیشتمانیی ئێران لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەکەوە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە ژمارەیەکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا ناڕەزایەتی هەبوو.وە بەپێی ئامارەكان لە خۆپیشاندانەكانی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی ٣٠ خۆپیشاندەر كوژراون.
