ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ دەکات.

وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار