باڵیۆزی ئێران لە عێراق: پرسی لەشکرکێشیی زەمینیی ئێران بۆسەر کوردستانی عێراق دوورە لە ڕاستیەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند پرسی پێشڕەویی زەمینی بەرەو خاکی عێراق ڕاست نییە و لە بنەڕەتدا لە درۆیە.

محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەبارەی دەنگۆی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئێران لە عێراق بەمیدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند پرسی پێشڕەویی زەمینی بەرەو خاکی عێراق ڕاست نییە و لە بنەڕەتدا لە درۆیە، وتیشی ئێمە ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین و ڕێوشوێنی زۆرمان گرتووەتە بەر بۆ سەقامگیری و یەکڕیزی خاک و گەلی عێراق و بۆ خۆشگوزەرانی ئەم وڵاتە.

محەمەد کازم ئال سادق ڕاشیگەیاند: عێراق وڵاتێکی گەورەی دراوسێیە، ئێران و عێراق پەیوەندی سیاسی و جوگرافی و مێژوویی و ئایدیۆلۆژییان هەیە، هەروەها سنوورێکی هاوبەشیان هەیە.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕاشیگەیاند: ئەم هاوبەشیانە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان عەشایرە-کوردەکانی ناوچەی کوردستان و عەشایری باشووری عێراق و عەشایری باشووری ئێرانی مسۆگەر کردووە، هەروەها زەمینەی سەفەرکردنیان لەنێوان ئەو دوو وڵاتە و تەنانەت زەواجی نێوان کوردەکانی ئەمانەشیان بۆ دابین کردووە دوو وڵات، هەروەها بووە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو نەتەوەی عێراق و ئێران بەهێز و دۆستانە بن.

ناوبراو زیادی کرد بۆیە ناکرێ ئێران ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە عێراق دەست پێ بکات. جەختیشی کردەوە "زۆر قسەمان لەگەڵ براکانمان لە هەرێمی کوردستان کرد و پێش ئەمەش لیژنەیەکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی پێکهێنرا بۆ ئەوەی بیر لە چارەسەرێک بکەنەوە".

جێگای ئاماژەیە پێشوتر بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێرانی باسیان لەئەنجامدانی هێرشی زەمینی سەربازی کردبوو بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لەهەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار