وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتى خوێندنى باڵا کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا کارکردنى بە سیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرتو ڕایگەیاند  پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردى بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بکرێ، کە بەمەبەستى ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەى خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتى دڵنیا ببنەوە، و دەبێت لە ماوەى (٣) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکى تێروتەسەل لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى ئامادە بکرێت.

هەروەها دەبێت هەمو ئەو سیستمانەى بەمەبەستى ئامادەکردن و گەرمکردنەوەى خواردن لەسەر هەمو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکار دێن، پێویستە ڕێگەپێدانى بەرگرى شارستانیان هەبێت و مۆڵەتى دانانى هەبێت و لە لایەن کۆمپانیاکان.

لە کۆتایشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەئیکدى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە لە حاڵەتى کەمتەرخەمى و جێبەجێنەکردنى ئەو خاڵانەى سەرەوە لایەنى کەمتەرخەم ڕوبەڕوى یاسا دەبێتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکە:

لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیان و ژیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوەکەیدا، کە لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى دەرچوە، بەسێ خاڵ وردەکارى بڕیارەکەى ڕونکردۆتەوە، وەک لە خاڵى یەکەمدا هاتوە پێویستە دامەزراوەکان دەستبەجێ کارکردن بەسیستمى غازى شل ڕابگرن، لە خاڵى دوەمدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردى بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بکرێ، کە بەمەبەستى ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەى خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتى دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەى (٣) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکى تێروتەسەل لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى ئامادە بکەن. لە خاڵێکى دیکەى نوسراوەکەدا هاتوە، دەبێت هەمو ئەو سیستمانەى بەمەبەستى ئامادەکردن و گەرمکردنەوەى خواردن لەسەر هەمو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکار دێن، پێویستە ڕێگەپێدانى بەرگرى شارستانیان هەبێت و مۆڵەتى دانانى هەبێت و لە لایەن کۆمپانیاکان. لە کۆتایشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەئیکدى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە لە حاڵەتى کەمتەرخەمى و جێبەجێنەکردنى ئەو خاڵانەى سەرەوە لایەنى کەمتەرخەم ڕوبەڕوى یاسا دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار