بە پێی ڕاپرسییەک ٪١٧ دەنگەکانی ئاکەپە لە یەکێک لە شارە باوەڕ پێکراوەکانی کەمی کردووە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای راپرسی و لێکۆلینەوەی (هەبەسە)، بەگوێرەی راپرسیەک کە لە شاری قەیسەری تورکیا ئەنجامیداوە،دەرکەوتووە پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان ١٧٪ی دەنگەکانی کەم دەکات.

کۆمپانیای راپرسی و لێکۆلینەوەی (هەبەسە) ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی گشتی تورکیا لە شاری قەیسەری بڵاوکردەوە کە ئەو شارەی تورکیا وەک ناوەندێکی گرنگی جەماوەری ئاکەپە دەزانرێت. لە راپرسیەکەدا رای دوو هەزار و ١٠٠ کەس وەرگیراوە و پرسیاری ئەوە لە بەشداربووان کراوە کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا دەنگ بەکام لایەن دەدەیت؟ لە ئەنجامدا دەنگەکانی ئاکەپە ١٧٪ لەو شارەدا کەمی کردووە.

راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ٣٣.٦٪ (هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨- ٥٠،٦٪)

پارتی باش، بەسەرۆکایەتی مەڕال ئاکشەنەر، ٢٣.٦٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ - ١١٪)

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بەسەرۆکایەتی کەمال کلچدارئۆغلۆ ١٢.٩٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ - ١٢.٤)

پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، بەسەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی ١٠.١٪ (هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ – ٢١.٥٪)

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەسەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار ١.٩ (هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨- ٢.٤٪)

لایەنەکانی دیکە، ٥.٦٪ ئەو کەسانەی خۆیان یەکلایی نەکردووتەوە، ١٢.٣٪. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا، شاری قەیسەری یەکێک لەو شارانەی تورکیابوو کە بە شێوەیەکی زۆر فراوان، پشتگیری لە پارتی داد و گەشەپێدان و هاوبەشەکەی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست کرد و بە هەردوو پارتەکە کە هاوپەیمانی کۆماریان پێکهێناوە، ٧١.١٪ی دەنگەکانی پارێزگاکەیان بەدەستهێنا.

لە بەرامبەردا، هاوپەیمانی گەل کە لە جەهەپە، پارتی باش و چەند پارتێکی بچووک پێک دێت ٢٥.١٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. بەگوێرەی دانیشتوانەکەی، پارێزگای قەیسەری خاوەنی ١٠ کورسی پەرلەمانە و لە ساڵی ٢٠١٨دا، هاوپەیمانی کۆماری هەشت پەرلەمانتار و هاوپەیمانی گەلیش دوو پەرلەمانتاریان بەدەست هێنابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار