حكومه‌تی‌ عێراق هێزه‌كانی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ توركیا و ئێران بڵاوده‌كاته‌وه‌

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوێنێ (چوارشەممە) عێراق نیازی خۆی بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕاگەیاند، لە بڕیارێکدا کە دوای دووبارە بۆردومانەکانی دراوسێکانی دێت بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ بیانووی‌ به‌ ئامانجگردنی‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان.

ئەو بڕیاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشەممە ئێران نیازی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە هێرشه‌كان بۆسه‌ر هەرێمی عێراق راگه‌یاند و هۆشداری‌ ئه‌وه‌یدا كه‌ تا هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وام بن بۆردومانه‌كانی‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكاتیش داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ كرد ئاسایشی‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌كان بپارێزێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوچە سنوورییەکانی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدان، کە بڕیاری‌ سه‌ربازی لە هەرێمی کوردستان وه‌رده‌گرن، بەڵام لەڕووی کارگێڕییەوە سه‌ربه‌ وەزارەتی بەرگری عێراقن و به‌ فه‌رمی‌ هێزی‌ پاراستنی‌ سنووری‌ هه‌رێمن.

دەقی ڕاگەیەندراوی هێزەچەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ هەرێم

 ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئاسایشی نیشتیمانی، ئێواره‌ی  چوارشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه‌ سازكرد، وتێدا هێرش و به‌زاندنی سنووری عێراقی له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه‌ و ئه‌و بۆردومانه‌ی كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی گرتۆته‌وه‌ و بووه‌ هۆی ترساندنی خه‌ڵك و گه‌یاندنی زیان به‌موڵك وسامانیان تاوتوێكرد. له‌چوار چێوه‌ی كاركردن بۆ راگرتنی ئه‌م هێرشانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نشتیمانی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:

1ـ دانانی پلانێك بۆ دووباره‌ به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی سنووری عێراقی له‌سه‌ر هێڵی سفری سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا.

2ـ دابینكردنی هه‌موو پشتگیریه‌كی لۆجستی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنوور و به‌هێزكردنی توانا مرۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دابینكردنی پاره‌ی پێویست و پاڵپشتیكردنی به‌چه‌ك و كه‌ل وپه‌لی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.

3ـ ئه‌نجامدانی مانۆڕ بۆ سامانه‌ مرۆیه‌كانی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خاڵه‌ سنووریه‌كان.

4ـ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی 1 و 2ی سه‌ره‌وه‌ به‌ئامانجی یه‌ك كردنی هه‌وڵه‌ نیشتیمانیه‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار