بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری دوکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کۆببێتەوە
سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی رایگەیاندووە، "مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کەسی یەکەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بانگھێشتکردووە و بڕیاروایە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ھاوینەھەواری دوکان و بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت."
باسی لەوەشکردووە تەوەرێکی کۆبوونەوەکە لەبارەی رەوشی ھەرێم و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد دەبێت.
تا ئێستا ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی گەشتونەتە شوێنی کۆبونەوەکە.
بابهتی پهیوهندیدار
