هەسەدە ئاماری دوێنێی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەسەدە، ئاماری دوێنێی هێرشەکانی تورکیای بۆسەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە دوو شەڕڤانیان و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون و دوو سەربازی حکومەتی سوریاش گیانیان لەدەستداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاماری رۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیای بۆسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، ١١٦ گود و شاروچکە تۆپباران و بۆردومانکراون.

هەسەدە دەڵێت، "هێرش کراوەتە سەر هەرێمی عەفرین، هەرێمی جزیر، هەرێمی فوراتی رۆژئاوای کوردستان و وتی، بەگشتی لە هێرشەکاندا، دوو شەڕڤان و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوون و دوو سەربازی حکومەتی سوریاش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بە دەیان هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون."

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆش، سێ گوندی ناوچەی زرگانی سەر بە حەسەکە، دوو گوندی تەل تەمر، ناوەندی تەل تەمر و سێ گوندی سەر بە کۆبانێ تۆپباران کرد.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی رزگای عەفرین کە یەکەیەکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیە و دوای هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین پێکهێنراوە، ناسنامەی پێنج شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە هێرشە ئاسمانیەکانی شەوی 19ی تشرینی یەکەمی تورکیادا شەهید بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار