وەزارەتی نەوت بڕی غازی هەناردەکراوی لە ماوەی ١١ مانگدا راگەیاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت بڕی هەناردەکراوی غازی لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا راگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بەنیازە لەم مانگەدا ٣ بار لە غاز سروشتی هەناردە بکات.

 "سوڵتان مالیکی" بەڕێوەبەری دەستەی بازرگانی لە کۆمپانیای غازی بەسرەی سەر بە وەزارەتی نەوت ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"تا یەکەم ڕۆژی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆمپانیاکە 27 باری لە غازی چڕ بە (کەشتی) هەناردە کردووە،کە دەکاتە 438,000 تۆن.

 ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد"کۆمپانیاکە لە پرۆسەی هەناردەکردنی 3 باری غازی خەستدایە لەم مانگەدا،کەدەکاتە 16 هەزار تۆن بۆ هەر بارێک.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار