محەمەد شیاع سوودانی: "گرنگە بەپێی دەستوور کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکرێن"

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە گرنگە بەپێی دەستوور کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارەسەر بکرێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە کە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، رەوشی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری لەسەر ئاستی نیشتمانی، ھەروەھا ئەو ئاڵنگارییانەی کە بەرەوڕووی پلانەکانی چاکسازی و گەشەپێدان بووەتەوە، تاوتوێ کراوە، باسی لەوەشکردووە کە محەمەد شیاع سوودانی گرنگی پشت بەستن بەدەستوور وەکوو مەرجەعی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و تەگەرەکانی پێش کاری ھاوبەشی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.

ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای یەکخستنی ھەوڵەکانی کردووە بۆ تەواوکاری کاری پەرلەمانی لە چاودێریکردن و یاسادانان لەگەڵ ھەوڵەکانی حکوومەت بۆ چاکسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە پێناو بەدیھێنانی خواستەکانی ھاووڵاتییان لەسەرانسەری وڵاتدا.

راشیگەیاندووە کە محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەھێزکردنی بەرەی ناوخۆیی، ھەروەھا دابینکردنی پاراستنی ھەموو پێکھاتە و چینەکانی گەلی عێراق، بەمەبەستی بەرجەستەکردنی ژیانێکی ھاوبەش و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار