بۆچی بۆ کریسمس دار سنەوبەر دەڕازێنرێتەوە؟

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەکارهێنان و ڕازاندنەوەی دار سنەوبەر بۆ شەوی  کریسمس  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم درەختە هەمیشە بە سەوزی ئەمێنێتەوە تەنانەت لەوەرزی سەرماشدا، ڕازاندنەوە و دیزاین کردنی دار بۆ شەوی سەری ساڵ لە بنەڕەتدا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە کاتێک لەلایەن ژنی پاشا جۆرجی سێیەمی بەریتانیا کە ژنێکی ئەڵمانی بووە بەناوی شارلۆت دار سنۆبەر ڕازێندراوەتەوە و بووەنەریتێک لە بەریتانیا، کە شازادە ئەلبێرت لەوێ لەدایک بووە،  وابیردەکرێتەوە  شارلۆت یەکەم جار لەساڵانی ١٧٩٠ بۆ خێزانەکەی ئەم دارەی ڕازاندبێتەوە.

سەرەتا بەهۆی ئەوەی درەختەکانی سنۆبەر جۆرە بچوکەکانیان دەست ئەکەوت لەساڵانی پێش ١٩٤٧ لە بەریتانیا سنۆبەری بچوکیان دەڕازاندەوە و لەسە مێزەکانیان دایان دەنا، بەڵام دواتر لەدوای ساڵی ١٩٤٧ کاتێک لە لایەن وڵاتی نەرویجەوە درەختی سنۆبەری گەورە وەک دیاری و سوپاسگوزاریەک پێشکەش بە  شانشینی بەریتانیا کرا بەهۆی هاوکاری کردنیان لە جەنگی جیهانی دووەم، لەوکاتە بەدواوە دار سنۆبەرەکان بە گڵۆپی ڕەنگاوڕەنگ و کەلوپەلی جوانکاری تایبەت بە سەری ساڵ ڕازێنرایەوە و لەسەر زەوی دائەنرا لەبری سەرمێز، هاوکات دیاریەکانیشیان کە بۆ خزم و هاوڕێکانیان دەکڕدرا لەژێر دارەکە دائەنرا.

زۆربەی خەڵک پێیا وایە داری کریسمس لەسەردەمی شاژنە ڤیکتۆریا بووەتە نەریتێک لە ساڵانی ١٨٣٠،لەکاتێکدا لە بنەڕەتدا بۆ ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە؛ هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گرنگیەکی زیاتر بەم نەریتە دراوە لەلایەن شاژنە ڤیکتۆریا و شازادە ئەلبێرت و بە دڵخوازێکی گرنگی ئەم نەریتە دائەنرێن له مێژووی بەریتانیادا.

هەر پەیوەست بە داری سەری ساڵ و پەیوەندی بەریتانیا و نەرویج لەم بۆنەیەدا، ساڵانە لە نەرویج ڕێوڕەسمێک بەرڕێوەدەچێت و تێیدا لە مانگی تشرینی دووەم ،داری کریسمس دەبڕدرێت و بەڕێگەی دەریا هاوردەی بەریتانیا دەکرێت، پاشان لە بەریتانیا لەناوەندی گۆڕەپانی ترافالگار دائەنرێت و بە شێوازی نەرویجی دەڕازێنرێتەوە بۆ پێشوازی لەسەری ساڵی نوێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار