ئەمریکا تابوتێکی مێژوویی ڕەوانەی میسر کردەوە دوای ئەوەی سەلمێندرا بەتاڵان براوە

تابوتێکی مێژوویی میسر

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تابوتێکی مێژوویی کە بەرزیەکەی نزیکەی سی مەترە، لە مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی هیوستن لە ویلایەتی تەکساس دانرابوو، پاش  لیکۆڵینەوەکانی دەسەڵاتدارانی میسر لە چوارچێوەی یاساکانی ئەمریکا سەلماندیان بەتاڵان براوە، گەڕێندرایەوە میسر.

ئەو تابووتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆتاییەکانی خانەدانانی میسری کۆن، بەگویرەی وتەکانی مستەفا وەزیری لە ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان، سەردەمانێک کە لە ساڵی ٦٦٤ پێش زایین تا ٣٣٢ پێش زایین، لە سەردەمی هەڵمەتی ئەسکەندەری مەکدۆنیدا لە میسربووە.

مستەفا وەزیری، لە ئەنجومەنی باڵای شوینەوارەکان وتی، تابوتەکە بەشێک لە نوسراوەکانی سڕدراونەتەوە، بەڵام پێدەچیت بگەڕێتەوە بۆسەردەمێکی  کۆن و هی قەشەیەکی کۆن بوبێت بەوناوی ئەنخێنمات.

هاوکات جگە لەم تابوتە مێژووییە، لە ساڵی ٢٠٢١ دەسەڵاتدارانی قاهیرە زیاتر لە ٥ هەزار و٣٠٠ کەلوپلەی مێژووی تاڵانکراویان گەڕاندەوە بۆ میسر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار