تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکاندا دەتەقێتەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردو لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکاندا تەقییەوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە، پۆلیسی شارەکەش لەسەر روداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.

بەگوێرەی زانیاری هێزە ئەمنییەکانیش بۆمبەکە لکێنراوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە پۆلیسی حەویجە و لەکاتی گەڕانەوەیدا پێیدا تەقییوەتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکەش جگە لە زیانی ماددی، روداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و لەم کاتەشدا پۆلیسی شارەکە لەسەر روداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار