کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی یەکشەممە بڵاوکرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشو.

ئەوەشی خستوەتەڕو، سبەی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، هەروەها سبەی خێراى با  5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و مەوداى بینین-یش 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19

سلێمانی : 16

دهۆک : 17

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 16

گەرمیان : 22

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار