گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شەش هاوڵاتی عەفرینیان دەستگیر کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندێکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، شەش هاوڵاتی کوردیان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عەفرینەوە رایگەیاند، چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە بە 'پۆلیسی مەدەنی' دەناسرێن، هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی کەفەر زیتی ناوچەی جندرێسی عەفرین و شەش هاوڵاتی کوردیان دەستگیر کردووە.

دوێنێش لە هەمان گوند کە گوندی کوردانی ئیزدیە، هاوڵاتیەکی دیکە دەستگیرکرابوو و زۆربەی گەنجانی گوندەکە لە دەستی چەکدارەکان هەڵهاتبوون.

بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئیستا، ٢٧ هاوڵاتی کورد لە عەفرین دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

دوێنی ٢٠ی کانوونی دووەم، پێنج ساڵ بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی تێپەڕبوو کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، پەلاماری عەفریندرا و دوای ٥٨ رۆژ لە بەرگری هێزە کوردیەکان، عەفرین داگیرکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار