وەزیری بەرگری ئۆکرانیا: موشەکی دوور مەودا بۆ لێدان لە خاکی ڕوسیا بەکارناهێنین

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی رێزنیکۆف ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئۆکرانیا چەکی دوور مەودا کە لە لایەن ئەمریکاوە پێیاندراوە بەکارناهێنێت  بۆ لێدانی خاکی ڕووسیا و تەنیا یەکەکانی ڕوسیا لە خاکی داگیرکراوی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی دووپاتیکردەوە  موشەکێکی نوێ کە مەودای لێدانی ئۆکرانیا دوو ئەوەندە دەکات بەشێکە لە یارمەتییە سەربازییەی بە بڕی  2.175 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی کیڤ لە شەڕی گەڕانەوەی هێزەکانی ڕووسیادا لەخۆ دەگرێت.

  وتیشی ،"ئێمە هەمیشە بە فەرمی ڕایدەگەیەنین، کە ئەو چەکانە بەکارناهێنین کە لەلایەن هاوبەشە بیانیەکانەوە دابین دەکرێن بۆ ئەوەی خاکی ڕوسیا بکەینە ئامانج بەڵکو ئێمە تەنها لە یەکەکانی ڕووسیا تەقە دەکەین لە خاکی ئۆکرانیادان ".

ئەم قسانەی ریزینیکۆف لە کاتێکدایە دیمیتری مێدڤدێڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی فیدراسیۆنی روسیا له‌ چاوپێکەوتنێکدا ،لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نادانا فریدریخسۆن ڕایگەیاند،"دابینکردنی چەکەی پێشکەوتوو زیاتربۆ ئۆکراینا تەنها دەبێتە هۆی زیاتر کردنی گرژییەکان و هەموو ئۆکرانیا دەسوتێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار