بەریتانیا: پێشکەوتنی ڕووسیا لە بەخموت بە زیانی خۆیان دەشکێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی سوپای بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، هێزەکانی ڕوسیا لەهەڵمەتەکەیاندا بۆ گرتنی شاری باخمووت لەڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا  پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام هێرشەکەیان قورس دەبێت بۆ بەردەوام بوون بەوپێیەی ژمارەیەکی زۆر سەرباز لەدەست دەدەن بۆ گرتنی ناوچەکە و زیانەکان زۆر زیاتر دەبن.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە نوێترین هەڵسەنگاندنیدا بۆ ئەو شەڕەی لە ئۆکرانیا بەتایبەت ناوچەی باخموت بەردەوامە لە تویتەرڕایگەیاند، یەکەکانی گروپی واگنە کە لە ژێر کۆنترۆڵی کرێملیندایە، زۆربەی ڕۆژهەڵاتی بەخموتیان گرتووە، ئێستا ڕووبارێک کە بە ناوەندی شارەکەدا دەڕوات، هێڵی پێشەوەی بەخموتی دیاریکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئاڵانگارییەکی قورس " دەبێت بۆ هێزەکانی واگنەر بەرەوپێشبچن، چونکە ئۆکرانیا پردە سەرەکییەکانی بەسەر ڕووبارەکەدا لەناوبردووە.

پارێزگای دۆنتسک، یەکێک لەو چوار هەرێمەی ئۆکرانیا کە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ساڵی ڕابردوو بە نایاسایی بە بەشێک لە سوریای ڕاگەیاند و لە لە مانگی ئابدا سوپای ڕووسیا کەمپەینی کۆنترۆڵکردنەوەی باخمووتی دەستپێکردووە  و هەردوولاش تووشی زیانێکی گیانی زۆر بوون لە ململانێکانیاندا لەسەر ئەم ناوچەیە.

هاوکات لە سەرانسەری ئۆکرانیا، ڕۆژی شەممە کارەکانی چاککردنەوە بەردەوام بوو، دوای هێرشێکی بەرفراوانی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ڕۆژ پێشتر کە شەش کەسی کوشت و سەدان هەزار کەسیش بێ ئامێرەکانی گەرماکەرەوە و بێ کارەبا مانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار