پێکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی و درۆنێکی ئەمەریکی لەسەر دەریای رەش روویدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (su-27) ی ڕووسیایی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکایی جۆری (MQ-9 Reaper) لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا بەریەک کەوتوون.

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئەمەریکییە راشیگەیاند،  درۆنە ئەمەریکییەکە لە جۆری (MQ9) بوو، لەسەر دەریای رەش پێکییانداداوە.

روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسیی بە شێوەیەکی نا پیشەیی چاودێری درۆنە ئەمەریکییەکە دەکەن، بە هۆیەوە ئەو رووداوە درووست دەبێت.

ئەو گوتیشی ئەم ڕووداوە بەهۆی ئەو ڕفتارە مەترسیدارانەوە ڕویداوە کە لەلایەن فڕۆکەوانە ڕووسیەکانەوە ئەنجام دراوە لە نزیک فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە بە سەر دەریای ڕەشەوە دەفڕن.

دەریای ڕەش دەکەوێتە نێوان ئەوروپا و ئاسیا و هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکە ،هاوکات لەم بارەیەوە مۆسکۆ هیچ وڵامێکی نەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار