ئێران؛ لە سێ رۆژدا 125 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن

لە حەوت مانگدا نزیکەی 12 هەزار کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

روداوێکی هاتوچۆ لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاتوچۆی ئێران ئاشکرای دەکات بەهۆی زۆربونی گەشتەکانی تایبەت بە ساڵی نوێ رێژەی روداوەکانی هاتوچۆ زیادی کردوە و ژمارەی کوژراوانیش بەرز بوەتەوە.

ئەحمەد شیرانی، سەرۆکی ناوەندی زانیاریی و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ لە ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند؛ لە سێ رۆژی رابردودا بەهۆی 111 روداوی هاتوچۆ، 125 کەس گیانیان لەدەستداوە.

شیرانی ئاماژەی بەوە کردوە لەو سێ رۆژەدا و لە ژمارەیەک روداوی هاتوچۆی دیکەدا نزیکەی دوو هەزار و 895 کەس برینداربون.

بە وتەی شیرانی ئامارەکانی روداوی هاتوچۆ لە ئێران زۆر مەترسیدارن و ئەمساڵ رێژەی گەشتەکانی تایبەت بە نەورۆز 12% بەراورد بە ساڵی رابردو زیادی کردوە کە پێدەچێت ئەوەش هۆکارێک بێت بۆ بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆ.

پێشتر کەمال هادیانفەڕ، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رایگەیاندوە؛ ژمارەی کوژراوانی روداوەکانی هاوتوچۆ لە ئەمساڵدا زیادی کردوە و لە حەوت مانگدا 11 هەزار و 734 کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ساڵانە بەهۆی پشوەکانی نەورۆز لە ئێران گەشت بۆ شارەکانی باکور و باکوری رۆژئاوای وڵاتە و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و خراپیی رێگەوبانەکان و نەبونی ستانداردە جیهانییەکان لە ئۆتۆمبێلەکان بە هۆکاری بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆ لەقەڵەم دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار