ئەمەریکا جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبۆوەو ئەمریکا جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-05-2023، نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر پێشوازی لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد‌و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن لەباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه و يه‌كخستنه‌وه‌ى" کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە ئەلینا رۆمانۆڤکسی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ئێرڤن هیکس، کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
هه‌روه‌ها فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو "باس له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى كرا".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
