سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستان دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند، ئەزمیە ئارسو سیاسەتمەداری باکوری کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکراوە.
ئاژانسی فورات نیوز ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، "ئەزمیە ئارسو سیاسەتمەداری باکوری کوردستان کە خەڵکى شاری شێرناخ-ە و نەخۆشییەکى سەختى هەیە ویستویەتی بەمەبەستی چارەسەر ڕو لە دەرەوەى وڵات بکات، بەڵام لە فڕۆکەخانەى هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە".
بەپێی زانیارییەکان، کەس و کاری ئەو سیاسەتمەدارە لە بەدواداچووندان بۆ زانینی چارەنوسی ئەزمیە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە دەست نەکەوتووە کە لەکوێ زیندانیکراوەو چی بەسەر هاتووە.

بابهتی پهیوهندیدار