ئاسایشی سلێمانی: دەستمان بەسەر زیاتر لە 120 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا، دەستیگرت بەسەر بڕی 120 کلیۆ و 600 گرام ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی دو بازرگانی مادەی هۆشبەر. 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانە کە دەبنەهۆی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگاو و ئابوری وڵات و لەپێناو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسی و کاریگەرییە خراپەکانی ئەو ماددانە.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە سێ هەڵمەتی جیادا لە چەند رۆژی رابردوودا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری توانییان دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن بە ناوەکانی ( خ ، م ، م ) و ( أ ، م ، أ ) کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و مەبەستیان بووە سەرجەم ماددە هۆشبەرەکان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ساخبکەنەوە، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەردا کە بریتین لە:

- 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کۆکاین )

- 75 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )

- 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەمفیتامین )

- 5.600 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( تلیاک )

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار